زووم..
لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رێککەوتن، هەڵبژاردنی مانگی 11ـی ئەمساڵ بەهەمان کۆمسیۆن و یاسای ئێستا، هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەموار ناکرێتەوە.
لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوە، بڕیاریاندا بەبێ ئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەمان کۆمسیۆنی ئێستا سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنکە بکات.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق هەموار بکرێتەوە و کۆمسیۆنێکی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دیارییبکرێت، بەڵام رێککەوتنەکەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەمواری ئەو یاسایەی راگرت.
نۆی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد، هەر ئەوکاتیش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیی، ئامادەن و دەتوانن لەو وادەیە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.