33
یانەی ئامێدی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەر سێ یاریزانی یانەکەی دەکات کە بە نوێنەرایەتی عێراق بەشدارییان لە پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی جیهان لە وڵاتی تایلەند کرد کە 51 وڵات بەشداربوون.
ئەنجامەکانی هەر سێ یاریزانی یانەی ئامیدی لە پاڵەوانێتی جیهان.
یاریزان عەبدولڕەزاق سەعید شێخو لە کێشی ٩١کگم توانی یەکەم میدالیای زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بۆ یانەی ئامێدی بەدەستبێنێت.
ئەلەند عەبدولڕەحمان یەکێکی دیکە بوو لە یاریزانانی ئامێدی لە کێشی ٩١کگم کە توانی دووەم میدالیای زێڕ لە مل بکات.
سێیەم میدالیای زێڕی یانەی ئامێدی لە پاڵەوانێتی جیهان لەلایەن یاریزان بەهزاد ساڵحەوە لە کێشی ٧١ کگم بەدەستهێنرا.