29
مێسى بە بەشداریکردن لە سێ گۆڵ بردنەوەى بۆ ئینتەر مەیامى بەدەستهێنا و سەرکەوتن بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى پاڵەوانانى کۆنکاکاف.
لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى پاڵەوانانى کۆنکاکاف، یانەى ئینتەر مەیامى، میواندارى یانەى لۆس ئەنجلس ئێف سى کرد، کە لە یارى چووندا تیپەکەى لیۆنێل مێسى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر دۆڕابوو.
مێسى سەرکردایەتى تیپەکەى کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان لە لۆس ئەنجلس بردەوە، کە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە دوو گۆڵ و ئەسیستێکى تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، ئینتەر مەیامى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى پاڵەوانانى کۆنکاکاف بەدەستهێنا و لۆس ئەنجلس ئێف سیش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.