42
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- لێکترازانی نێو خێزانی خامەنەئی قوڵ دەبێتەوە
- شاندێکی روسیا لە تورکیایە بۆ تاوتوێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و لێکنزیکبوونەوەی تورکیا لەگەڵ بەشار ئەسەد
- قەیرانی ئابوری لە لوبنان، ژمارەی سیخورانی ئیسرائیل زیاد دەکات
سەباح
- پەرلەمانی عێراق داوای وەرگرتنەوەی قەرزی 820 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
- دزەپێکردنی بەڵگەنامە تایبەت و نهێنیەکانی حکومەتی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەردەوامە
- سەرۆککۆمارى عێراق سەردانی بەسرە دەکات و داوا دەکات کار بۆ هەستانەوەی پارێزگاکە بکرێت
زەمان
- سیستانی داوای بەهێزکردنی رۆشنبیری پێکەوەژیان و دەستبەرداربوونی توندوتیژی دەکات
- سودانی: حکومەت دەیەوێت ئەزموونی چین دووبارە بکاتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و دیاردەی بەبیابانبوون
- وەزارەتی کۆچبەران بەرنامەیەک دادەنێت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات
قودسی عەرەبی
- یەکێتی ئەوروپا هاوکاریەکانی بۆ پۆلیسی ئیسرائیلی دەوەستێنێت
- عێراق هۆشداری دەدات، کە رێکخراوە “تیرۆریستییەکان” چەکی کۆمەڵکوژیان هەبێت
- چالاکانی عێراق داوای یاسایەک دەکەن بۆ بە تاوان ناساندنی توندوتیژی خێزانی