38
زووم..
لە ترسی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە عەفرین دەستیان بە کشانەوە کردووە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری سوریاوە گواستیەوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەشێکی بازگە و بارەگاکانیان لە عەفرین چۆڵکردووە و کشاونەتەوە بەرە و بارەگا سەرەکییەکانیان.
ئێستا ئەو بارەگایانەی کە لە دوای سوپاکەی بەشار ئەسەد بەجێماوەن، گرووپە چەکدارەکان لە ترسی بۆردوومانی ئیسرائیل ناتوانن بەکاریبهێنن.
هاوکات سەرچاوەیەکی کوردی کە قسەی بۆ فرانس پرێس کردووە، دەڵێ، خەڵکی عەفرین چاوەڕێی لابردنی سەرجەم بەربەست و بازگەکان و وەدەرنانی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیان کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی پێشێلکاریی بەرامبەر بە کورد.