144
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2022
دەیلی تەلەگراف
- سەربازانی سوپای بەریتانیا نیگەرانن بەهۆی مانگرتنەکانی کارمەندانی ئەو وڵاتەوە پشووەکانی سەری ساڵیان لەدەستدەچێت
- بی بی سی لە حەوت ساڵی داهاتوودا پەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆکەی بۆ ئامێری ناوخۆیی وڵاتەکەی رادەگرێت
- نەخۆشی بەکتریایی Strep A کە هاوشێوەی پەتای وەزییە، لە ساڵی یەکەمی کۆرۆنا زیاتر منداڵی کوشتووە
گاردیان
- بەریتانیا هۆشدارییەکانی کەشوهەوا پشتگوێ دەخات و یەکەم کانی دەرهێنانی خەڵوزی بەردینی دروستدەکات لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا
- سەندیکاکانی کارمەندانی بەریتانیا هۆشداری دەدەن، کە مانگرتنەکانیان تاوەکو شەش مانگی دیکە بەردەوامبێت
- ڤلادێمیر پوتین دەڵێت رەنگە شەڕی ئۆکراین ببێتە پرۆسەیەکی درێژخایەن
میرەر
- پەرستارانی بەریتانیا بەشێکن لەو پەرستارانەی کەمترین موچەیان پێدەدرێت لە ئەوروپا
- مات هانۆکی پەرلەمانتاری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، دوای بەشداریکردنى لە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەک، بەهۆی زۆری توانجەوە دەستی لەکارکێشایەوە
- لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زنجیرە دۆکیومێنتارییەکەی، کە شازادە هاری و مێگانی هاوسەری تێیدا بەشدارن لە نێتفلیکس پەخشدەکرێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی زیانگەیاندن بە ئابوری وڵاتەکەی، چین رێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا سوکتر دەکات
- سەرۆکی ناتۆ دەڵێت هەلومەرجی قسەکردن لەسەر پرسی ئاشتی لە ئۆکراین هێشتا بەرقەرار نەبووە
- بەهۆی کەمی خستنەڕوی سوتەمەنی لە باڕارەکانی وڵاتەکەیدا، هانگاریا نرخێکی دیاریکراو لەسەر سوتەمەنی لادەبات