زووم..
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات- مەسەدە کۆبووەوە و رایگەیاند، دەستوور و دەسەڵاتی تاکەکەسی دیمەشقی رەتکردەوە و هۆشدارییش لە نەبوونی هەمەجۆریی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دەدات.
کۆبوونەوەکە دوێنێ بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی مەسەدە بەڕێوەچووە، لەیلا قارەمان، هاوسەرۆکی مەسەدە گوتی، حکومەتی ئێستای دیمەشق نوێنەرایەتی تاکە لایەنێک دەکات ئەوەش رەزامەندی گەلی لەسەر نییە و لە ئێستادا سوریا لە قۆناغێکی هەستیاردایە و شێوەی داهاتووی دیاریی دەکات.
باسیان لەوەشکردووە، دوورخستنەوەی پێکهاتەکانی سوریا لە کۆنگرەی نیشتیمانی سوریا و راگەیاندنی دەستووری نوێ و دیارییکردنی سەرۆکی کاتی بەبێ رێککەوتنی نیشتیمانی جارێکی دیکە قەیران دروست دەکات و هاوکاریی بونیادنانی سوریایەکی نوێ ناکات.
هەروەها، تاوتوێی کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کراوە، لەیلا قارەمان دەڵێ، رێککەوتنەکە پەرەی بە ئاسایشی نیشتیمانی داوە و سەقامگیریی هێناوەتە کایەوە.