زووم..
ملیۆن و 145 هەزار هاووڵاتیی دانیشتووی بەغداد بیمەی تەندروستییان بۆ دەرچووە، حکومەت بەنیازە ئەو ژمارەیە بۆ دوو هێندە بەرزبکاتەوە.
عەلی ئەحمەد عوبێد بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی بیمەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، ملیۆنێک و 145 هەزار هاووڵاتی لە پارێزگای بەغداد لە بیمەی تەندروستی سودمەندن، بەمزووانە پلانی گشتی بۆ ساڵی 2025 رادەگەیەنن، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسی دیکە دەگرێتەوە.
لەو ژمارەیە 450 هەزاریان سودمەندبووی چاودێریی کۆمەڵایەتین، 450 هەزاری دیکە فەرمانبەری حکومین، هەروەها 315 هەزار لە وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و ئاون، لەگەڵ زیادکردنی 60 هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەت.
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی بیمەی تەندروستی، هەر فەرمانبەرێک پێویستی بە نەشتەرگەری بێت لە نەخۆشخانەی حکومی، %90ـی تێچووەکەی لەئەستۆدەگرن، بەڵام ئەگەر فەرمانبەرێک لە نەخۆشخانەی تایبەت نەشتەرگەییەکە بکات %70ـی تێچوەکەی بۆ دەدەن.