زوومی کلتووری
دەرهێنەری بەناوبانگی مەکسیکی ‘ئەلفۆنسۆ کوارۆن’ لە مستەر کڵاسێکدا لە شاری پاریس، دانی بەوەدانا، لەگەڵ کۆمپانیای ئەمازۆن ئێم جەی ئێم، گفتووگۆی لەبارەی ئەوە کردووە تا دەرهێنان بۆ بەشی ٢٦ـمی فیلمی جیمز بۆند بکات.
چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، رۆژنامەنووسی بواری سینەما ‘مات بلۆنی’ ئاشکرای کرد، کە کوارون، یەکێک لەو دەرهێنەرانەیە کە لەلایەن ئەمازۆنەوە دانراوە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵدا بکەن تا ببێتە دەرهێنەری ئەم بەشە نوێیەی جیمز بۆند.
کوارون دەڵێت: لەبارەی ئەم پرۆژەیەوە کۆمەڵە قسەیەکمان کردووە و من حەزی پێدەکەم و دەمەوێت بە شێوەی خۆم بگەڕێمەوە سەر ئەم چیرۆکە’.
ئەمازۆن دوای ئەوەی مافی کۆمەڵە فیلمەکانی جیمزبۆندی بە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە ‘باربێرا برۆکلی و مایکڵ جەی ویڵسون’ کڕییەوە، بە شێوەیەکی جدی کار بۆ ئەوە دەکات بەشێکی نوێ لە فیلمەکە بەرهەمبهێنێت و لەوکاتەشەوە تا ئێستا دەیەوێت دەرهێنەر و ئەکتەرێکی شایستە بۆ فیلمەکە دەست بخات.