55
زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئەو باجە گومرگییە نەبووایە کە هەفتەی رابردوو ئەمریکا بەسەر چیندا سەپاندنی، ئەو وڵاتە رازی دەبوو بە گرێبەستی فرۆشتنی تیکتۆک.
ترەمپ لەنێو فڕۆکەکەیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەگەر داشکاندنێکی کەم لە باجە گومرگییەکەی چیندا بکردایە، رەنگبوو لە ماوەی 15 خولەکدا رازی ببن بە گرێبەستەکە، ئەمە هێزی ئەو باجەتان نیشان دەدات کە سەپاندوومانە.
تیکتۆک کە لە ئەمریکا نزیکەی 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، مەترسی ئەوەی لەسەرە بە هۆکاری پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانییەوە بەتەواوەتی قەدەغەبکرێت، هێشتا چارەنووسی ئەم ئەپڵیکەیشنە کە لەلای چینی گەنجانی وڵاتەکە خواستێکی زۆری لەسەرە، نادیارە.