زووم، ئاژانسەکان:
ئەم ئێوارەیە خۆپیشاندان لە ناسریە دەستیپێکردەوە و بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانیش تاوەکو ئێستا دوو کەس کوژراون و دەوروبەری 20 کەسیش بریندارن.
خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاریی زیاتر و دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگای زیقاریان دەکرد.
دەستبەجێ پاش رووداوەکانیش، محەمەد سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی کرد لیژنەیەکی ئەمنی بگاتە شوێنی رووداوەکان و لە هۆکاری کوشتنی خۆپیشاندەران بکۆڵێتەوە.
ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقارە، ئەو شوێنەیە کە سێ ساڵ لەمەوبەر “کوشتارێکی گەورەی” بەخۆوە بینی و دواتر بە “کوشتارگەی زەیتون” ناسێنرا.
العراق: لا عدالة للمتظاهرين المقتولين https://t.co/aTWIye9s1d
— هيومن رايتس ووتش (@hrw_ar) November 29, 2022
بە دیاریکراوی لە 28ی تشرینی دووەمی 2019دا بوو، کە هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی شارەکە بەکارهێنا، بەهۆیەوە زیاتر لە 50 کەس کوژران و نزیکەی 700 کەسیش بریندار بوون.
هەر ئەم رووداوانەی ناسریە و خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتە بوون، کە وای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کرد دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.
🚫 بينما ينامُ القَتَلَةُ هذه الليلة سعداء بما قدّموه لأسيادهم وهم يتلذذون بطعم العبودية ، تسهرُ أُمّهات الشهداء وهنَّ يملأن نهر الفرات دموعاً على أبنائهن الأبرياء الذين قتلوا على جسر الزيتون ..
الصور لأمهات شهداء مجزرة جسر الزيتون في الناصرية وهنَّ يندبن أبنائهنَّ هذا اليوم. pic.twitter.com/xIOgoE92Oo— حسن باسكت بول -HASSAN AL HAMMADI (@HASSANALHAMMADl) November 28, 2022
لە ساڵیادی رووداوەکانی زەیتونەدا، خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی چوونە سەر پردی زەیتون و لەوێ یادی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی 2019یان کردەوە.
سەرباری بەڵێنەکانی حکومەت بۆ لێپرسینەوە لەو لایەنانەی توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، بەڵام سێ ساڵ تێپەڕیوە و هێشتا دۆسیەکە هیچ بەرەو پێشچوونێکی بەخۆوە نەبینیوە.
رێکخراوی هیومان راتیس ۆچ، دەڵێت، بەڵێنەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی جێبەجێنەکران، هیچ کەسێک لەبارەی ئەو کەیسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکرا.