54
زووم..
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشنیازی کردووە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدات، بەڵام هێشتا دڵنیا نین لەوەی ئایا واشنتن ئامادەیی بۆ ئەم جۆرە گفتوگۆیە دەردەبڕێت یان نا.
بەقایی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئێران چاوەڕێی بڕیاری ئەمریکا دەکات سەبارەت بەم پێشنیازی دانوستانی ناڕاستەوخۆ، هاوکات جەختیکردەوە، مەرجی سەرەکیی تاران بۆ هەر جۆرە پێشکەوتنێک، هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر ئێرانە.
ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی لە پەیوەندیدان و لەبارەی سزاکانەوە گفتوگۆیان کردووە.
سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی راستەوخۆش لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دوورە لەڕاستییەوە، دەشڵێت هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هەر جۆرە هێرشێک ئامادەیی تەواویان هەیە.