32
زووم..
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش لەسەدا سێ پۆینت پێنج لە نرخەکەی کەمبووەوە و لە ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و سێ سەنتە و بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە کەمتر لە 60 دۆلارە.
بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، ئەمڕۆ نرخی بەمیلێک نەوتی برێنت و تەکساس کەمترین ئاستی لە چوار ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.
بەشێوەیەک، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 63 پۆینت سێ دۆلارە و بەرمیلیك نەوتی تەکساسیش بە 59 دۆلار و 79 سەنت دەفرۆشرێت.
ئەمەش نزمترین نرخی نەوتی برێنت و تەکساسە لە دوای مانگی نیسانی ساڵی 2021ـوە.
ناجێگیری و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، لە چوارچێوەی ئەو جەنگە بازرگانییەدایە کە دۆناڵد ترەمپ لەرێگەی سەپاندنی باجەوە لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەڵیگیرساندووە.