بەگوێرەی دوایین راپرسی، کە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامدراوە، پارتی داد و گەشەپیدان لە دۆخێکی خرپدایە و ئەگەرێکی زۆر هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بهێنێت.
کۆمپانیای ئاڤراسیا، کە تایبەتە بە راپرسی و ئامارەکان، ئەمڕۆ ئەنجامی راپرسیەکی بڵاوکردەوە کە 620 کەس لە چەندین شارەکانی تورکیا بەشداریان تێدا کردووە.
پارتی داد و گەشەپیدان لە دۆخێکی خرپدایە و ئەگەرێکی زۆر هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بهێنێت
ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 27.1٪
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 25.1٪
پارتی باش 11.4٪
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) 10.1
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) 5.0٪
پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) 2.9٪
پارتی سەرکەوتن 1.7٪
پارتی رەفاحی نوێ 1.3٪
ئەوانەی دیکە 1.5٪
ئەو کەسانەی بڕیاریان نەداوە 13.9٪
دوێنێ 6ی کانونی یەکەم، کۆمپانیای “یونەیلەم”ی تایبەت بە راپرسی و ئامارەکان، ئەنجامی راپرسیەکەی بڵاوکردەوە کە لەنێوان 23 – 27ی تشرینی دووەم ئەنجامیداوە و رای دوو هەزار و 400 کەسی لە 27 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان وەرگرتووە.
ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 32.8٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 26.3٪
پارتی باش 13.9٪
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) 10.1٪
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) 7.2٪
پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) 1.9٪
بەگوێرەی راپرسیەکە هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتدار نزیکەی 40٪ و هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن نزیکەی 43٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن.