149
حوریەت
- دانیشتنی پەرلەمانى تورکیا لەبارەی پرسی بودجە بە شەڕ و برینداربوونی پەرلەمانتارێک کۆتاییهات
- ئەردۆغان بەڵێنی کەمکردنی رێژەی هەڵاوسان دەدات
- ڤلادیمیر پوتین بە قەمسەڵەیەکی 12 هەزار و 700 یۆرۆییەوە دەرکەوت
سەباح
- حکومەت هەوڵدەدات موچە رێکبخاتەوە
- قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دوزجە دەستپێدەکات
- وەزیری دەرەوەی تورکیا: یۆنان لە پڕچەککردنی دورگەکان بەردەوام بێت، وڵاممان دەبێت
میللیەت
- ئەردۆغان: کۆتایی بە کۆبانێ هاتووە
- ناردنی منداڵان بۆ قوتابخانە تایبەتەکان بووەتە رکابەرایەتی نێوان خێزانەکان
- ئازەربایجان و تورکیا مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان کرد
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- دوای 30 ساڵ ژنێکی کورد لە زیندانی تورکیا ئازاد کرا
- لە ساڵێکدا 18 رۆژنامەنووس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان سزادراون
- لە رۆژئاڤای کوردستان هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی بێ بەرامبەرە