زووم..
عەلی خامنەیی رێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە وتاری نوێژی جەژنی رەمەزان لە تاران، هێرشی توندی کردە سەر ئەمریکا و بێمنەتی بەرامبەر هەڕەشەکان پیشاندا.
خامنەیی دوای پیرۆزبایی جەژن و باسکردنی لە گەورەیی مانگی رەمەزان بۆ بەخۆداچوونەوە و خاوێنکردنەوەی دڵ و دەروون، گوتی، رۆژئاواییەکان گەنجانی ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن، گروپی بە وەکالەتی ئێرانن، بەڵام لەم ناوچەیەدا تەنها یەک هێزی بە وەکالەت هەیە و ئەویش ئیسرائیلە، کۆمەڵکوژی دەکات و بە نوێنەرایەتیی زلهێزەکان خاکی وڵاتانی دیکە داگیر دەکات.
ئەم گرووپە تاوانکارە دەبێ لە فەلەستین بنبڕ کرێت، بۆیە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەم قەوارەیە ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقییە.
هەروەها خامنەیی گوتی، دومنایەتیی ئێران بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل نەگۆڕە، بۆیە هەڕەشەوگوڕەشە کاریان لێناکات، هەر هێرشێک بکرێتە سەریان بە توندترین شێوە وەڵامیان دەبێت.