52
زووم..
لە کەرکوک چەکدارانی حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر رێوڕەسمێکی رۆژی قودس و فەرماندەی لیوانەکەیان بڕیاریدا تەواوی هاوکارییەکان بۆ ئەو چەکدارانە رابگرێت.
لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی شیعەنشینن رێوڕەسمێکیان بۆ رۆژی قودس بەڕێوەبرد، بەڵام لەکاتی رێوڕەسمەکەدا هێزێکی سەر بە لیوای ٦٣ـی حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر رێوڕەسمەکە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکیش کە دەست زووم کەوتووە، چەکدارەکان هەرچی کورسیان دەستدەکەوێت لە رێوڕەسمەکەدا دەیدەن بەزەویدا و دەیشکێنن، بەو هۆیەشەوە گرژی دروستبووە.
تائێستا نازانرێت ئەو چەکدارانە سەر بە حەشدی تورکمانی بوون یان چەکدارانی دیکەی حەشدی شەعبی بوون، دوای رووداوەکەش فەرماندەی لیواکە بڕیاریداوە بەبڕینی تەواوی یارمەتییەکانی ئەو چەکدارانە و لێکۆڵینەوەی خێرا لەبارەی رووداوەکەوە.