زووم..
سەرۆکی رێکخراوی پەرستارانی ئێران دەڵێت، نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە کێشەی کەمبوونی 100 هەزار پەرستاریان هەیە.
ئەحمەد نەجاتیان دەڵێت: بەهۆی ئەم کەمبوونی پەرستارەوە کەسانی ناپسپۆڕ و ناشارەزا لە نەخۆشخانەکان کار دەکەن و ئەمەش تەندروستیی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوە.
نەجاتیان داوا دەکات دەسەڵاتی سەرپەرشتیکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری بدرێت بە رێکخراوی پەرستاران و بە گوتەی ناوبراو، ئەم رێکخراوە دەتوانێت لە رێگەی پێدانی مۆڵەتی کارکردن و چاودێریکردنی کاری پەرستارانەوە خزمەتگوزارییەکان باشتر بکات.
سەرۆکی رێکخراوی پەرستارانی ئێران دەشڵێت، له ساڵانی رابردوودا دامەزراندنی پەرستاران سنووردار کراوه و تەنانەت جێگەی پەرستارانی خانەنشین پڕناکاتەوە لەبەر ئەوەی ساڵانە زیاتر لە سێ هەزار پەرستار خانەنشین دەبن و چەند هەزار پەرستاریش کۆچ دەکەن یان واز لە کارەکانیان دەهێنن.