62
مانشێتی بەشێك لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ چوارشەممە، 7ی کانونی یەکەمی 2022
دەیلی مەیڵ
- پارتی کرێکارانی بەریتانیا پارەیەکی زۆریان لە سەندیکاکانی وڵاتەکە وەرگرتووە بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ پەکخستنی حکومەت لەسەروبەندی مانگرتنەکاندا
- ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت گومانی نییە فەرەنسا لە یاری چارەکی کۆتاییدا لە ئینگلتەرا دەباتەوە
- دوای هێرشە موشەکییەکەی دوێنێ بۆسەر خاکی روسیا، ئۆکراین هێرشێکی درۆنیی بۆسەر دوو بنکەی هەڵدانی چەکی ئەتۆمی روسیا ئەنجامدا
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی بەردەوامی مانگرتنەکانەوە، ئەگەر لە بەریتانیا تەلەفۆن بۆ ئامبوڵانس بکەیت، کەس بەهاناتەوە نایەت
- لەگەڵ هاتنی سەرماوسۆڵەی زستان ئەمریکا هەناردەی گازی سروشتی بۆ بەریتانیا بۆ دووهێندە زیاددەکات
- پاشای بەریتانیا بۆ دووەمجار لەم مانگەدا هێلکەی تێگیرا، بەڵام بەری نەکەوت، ئەنجامدەری کردوەکە لە بیستەکانی تەمەنیدا بووە و دەستگیرکراوە
ئای
- بەهۆی بەربڵاوبوونەوەی پەتا، بەریتانیا بودجەیەکی زۆر لە کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی خەرجدەکات
- مانگرتنەکانی بەریتانیا بەهۆی گرانی شتومەک و کەمیی موچە فراوانتر دەبن، وەزیرەکانیش لە رێگەی یەکێتییەکانەوە (سەندیکاکانەوە) کار بۆ دامرکاندنەوەیان دەکەن
- لافاوەکەی پاکستان لە هاوینی ئەمساڵدا هێندە زیانی بەو وڵاتە گەیاندووە قوربانیانی رووداوەکە دەڵێن هەموو شتێکیان لەدەستداوە جگە لە ژیانیان
فاینەنشیەڵ تایمز
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەژێر فشاردایە بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنە گشتییەکانی وڵاتەکەی بە رێگەیەکى یاسایی
- بەهۆی کەمی کرێکار و زۆری تێچوونەوە یەکێتی جوتیارانی بەریتانیا هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی
- هەنگاریا دەنگ نادات بە پاکێجێکی یەکێتی ئەوروپا بە بڕی 18 ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراین، ئەمەش کیێڤ دەخاتە نێو مەترسییەکی دیکەوە