71
زووم..
دەستەى بومەلەرزەزانى ئەمریکا رایگەیاند، بومەلەرزەیەکى بەهێز بە پێوەری 7.7 پلەى رێختەر ناوەڕاستى بۆرمای هەژاند.
بەگوێرەى ئاژانسی فراس پرێس، تاکو ئێستا زیانە گیانیی و مادییەکانى بومەلەرزە بەهێزەکەی بۆرما نەزانراوە، بەڵام چەند باڵەخانەیەک بەهۆیەوە روخاون.
بومەلەرزە بەهێزەکەى بۆرما لە تایلەند و چین و یۆنان هەستی پێکراوە و ئاژانسی ئەسۆ شەیتد پرێس بڵاویکردەوە، لە بانکۆکی پایتەختى تایلەند، بە پێوەرى 7.3 پلەى رێختەر بومەلەرزە روویداوە.
بەهۆی بەهێزیی بومەلەرزەکەی بۆرماوە، دانیشتووانى بانکۆکی پایتەختى تایلەند بەجل و بەرگى خەوەوە و لە شیرینى خەودا لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە، لەویش تاکو ئێستا زیانە گیانى و ماڵییەکانى ئەو بومەلەرزەیە نەزانراوە.