زووم..
کارەبای سلێمانی ئاماری هاوبەشانی كارەبا و رێژەی قەرزەكانی هاوبەشی ماڵانی لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند و بەگوێرەی ئامارەکە لە سەدا 11ـی هاوبەشانی کارەبا لە قەزاکەدا هیچ قەرزێکیان لانییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەوەتەوە، لە سنوری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ 53 هەزار و 237 هاوبەشی کارەبا هەیە، کە 47 هەزار و 302 هاوبەشی ماڵان، چوار هەزار و 157 هاوبەشی بازرگانی، 86 هاوبەشی پیشەسازی،999 هاوبەشی کشتوکاڵی و 693 هاوبەشی حکومین.
بە گوێرەی ئامارەکەی کارەبای سلێمانی، لە قەزای چەمچەماڵ شەش هەزار و 378 هاوبەش هیچ قەرزێکی کارەبایان لانییە، هەشت هەزار و 422 هاوبەش کەمتر لە 100 هەزار دینار قەرزارن، 15 هەزار و 983 هاوبەش 100 هەزار تا 500 هەزار دینار قەرزارن، 12 هەزار و 304 هاوبەش 100 هەزار تا ملیۆنێک دینار قەرزارن، چوار هەزار و 122 هاوبەش ملیۆنێک تا دوو ملیۆن دینار قەرزارن، 92 هاوبەش دوو تا 10 ملیۆن دینار قەرزارن و هاوبەشێکیش سەروو 10 ملیۆن دینارە قەرزارە.