زووم..
هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو جارێکی دیکە لە بەردەم بانکەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کۆیە، قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دروستبوو.
بەشێک لە خانەنشینان لە دوای پارشێوەوە چوونەتە بەردەم بانکەکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام قەرەباڵغی دروستبووە، بەڵام پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی بەراورد بەمانگەکانی دیکە کەمترە بەتایبەت لەسلێمانیدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، بۆ ئەم مانگەش بڕی 100 هەزار دینار لەخانەنشینان بڕدراوە کە ئەمەش نیگەرانی خانەنشینانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها پارەی دڕاو و کۆن دووبارە وەک مانگەکانی دیکە بەسەر خانەنشینان و مووچەخۆراندا دابەشکراوەتەوە.
زووم زانیویەتی، ئاڵوگۆڕکردنی پارەی دڕاو و ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەینێرێت کە 25 هەزاری و 50 هەزارین، مانگانە بەرێژەیەک لەکاتی هاتنی مووچەدا دیاریدەکرێت.
خانەنشینان قسەیان بۆ زووم کرد و گوتیان لە بەیانیی زووەوە هاتوونەتە بەردەم بانکەکان بۆ ئەوەی زوو مووچەکانیان وەربگرن بەڵام لە نۆرەدا وەستاون.