46
زووم..
لیژنەی ئاسایشی و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبێت پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی لە کارنامەی کۆبوونەوەکان دەربهێنرێت تا تەواوی رێوشوێنە یاساییەکان تەواو دەبێت.
لیژنەکە لەبارەی دانانی پرۆژەی یاسای حەشدی شەعبی لە خشتەی کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، بەگوێرەی رێوشوێنە یاساییە کارپێکراوەکان، دەبێت ماوەی نێوان خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ هەر پرۆژەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە گفتوگۆی ورد لە ٤٨ کاتژمێر کەمتر نەبێت.
لەبارەی هەڵوێستیانەوە لیژنەکە جەختدەکاتەوە لە پێویستی پێدانی کاتی تەواو بۆ گفتوگۆکان و تەواوکردنی داواکارییە پێویستەکان و بانگهێشتکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش ئەوەی پرۆژەکە پەسەندبکرێت، پابەندیشن بە پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شەعی و ئەو ئیمتیازاتانەی یاساکە بۆی دیاریکردون.