41
زووم..
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل بەرزدەکەنەوە.
باسم محەمەد خزەیر بریکاری وەزارەتی نەوت لە چاوپێکەونێکی لەگەڵ کەناڵی عێراقیە گوتی، تەنها لە گەڕی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتپێدانی کۆمپانیاکان، 14 پرۆژەی گەورەی نەوت لە 12 پارێزگا راگەیەنراوە، پلانێکی تۆکمەیان بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی نەوت هەیە و دەیانەوێت تا 2029 بەرهەمی رۆژانە بگەیەننە شەش ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل، بەمزووانەش لە کێڵگەی فەیحا دەستدەکرێت بە بەرهەمهێنانی 138 ملیار پێ سێ جا لە غازی سروشتی.
هەروەها باسم عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەسڕە گوتی، دوای ئەرامکۆی سعودی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە گەورەترینە، بەرهەمی رۆژانەی لەمساڵدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل، 450 هەزاریان بەتەنها لە کێڵگەی مەجنونە.