24
زووم..
نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 73 دۆلار و 47 سەنت و نەوتی خاوى تەکساسیش بۆ 69 دۆلار و 19 سەنت بەرزبوونەوە.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، کۆگاکانى نەوتى ئەمریکا سێ ملیۆن و 341 هەزار بەرمیل نەوت کەمیان کردووە، کە دوو هێندەى ئاستى پێشبینیکراو بووە، بەوهۆیەوە نرخى نەوت بەرزبووەتەوە.
هەروەها، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا باجى گومرگى سەر هاوردەى ئۆتۆمبێلى بە رێژەى لەسەدا 25 زیادکردووە، سزاکانیشى بۆ سەر کەرتى وزەى ئێران و ڤەنزوێلا کە لە چەند رۆژى رابردوودا دەریکرد، ئەمانە هەمووى هۆکارن نرخى نەوتیان بەرزکردووەتەوە.