30
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجی گومرگی زیادە بە رێژەی لە سەدا 25 بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردە بسەپێنێت.
ترەمپ لە نووسینگەکەی خۆی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، باجی گومرگی بە رێژەی لە سەدا 25 دەسەپێنین بەسەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا کە لە ئەمریکا دروستنەکراون.
دوای بڕیارەکەی ترەمپ ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا پشکی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای هەفتەیەکی دیکە، لە سێی مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، باجەکە ئەو پارچە سەرەکییانەی ئۆتۆمبێلیش دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێنرێن.