زووم..
وەزارەتى پلاندانانی عێراق خشتەکانی بودجەی 2025 ئامادەکرد و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، راوێژکاری سەرۆکوەزانیش دەڵێت، دۆخی ئابووریی وڵات جێگیرە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی 2025 تەواوبوون و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کراوە.
بەگوێرەی خشتەکەی پلاندانان، لە بودجەی ئەمساڵ پارە بۆ هیچ پرۆژەیەکی نوێ تەرخان نەکراوە، بەڵکو سەرنج خراوەتەسەر تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کارکردن تێیاندا بەردەوامە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، سەرەڕای ناجێگیریی نرخی نەوت، بەڵام ئابووریی عێراق خۆڕاگر بووە و سێ مانگی سەرەتای 2025ـی بەبێ کێشەی دارایی تێپەڕاندووە، زامنی سەقامگیریی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشنیان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان کراوە.
پێشبینی دەکرێت بودجەی 2025ـی عێراق بگاتە 200 ترلیۆن دینار و کورتهێنانەکەشی 64 ترلیۆن.