21
زووم..
کۆریای باشوور لە دوایین هەڵسەنگاندنیدا رایگەیاند، لەمساڵدا کۆریای باکوور نزیکەی سێ هەزار سەربازی رەوانەی روسیا کردووە بۆ بەشداری لە جەنگی ئۆکراین.
هەروەها جگە لە سەرباز، کۆریای باکوور مووشەک و کەرەستەی تۆپخانە و تەقەمەنیی زیاتری ناردووە بۆ یارمەتیدانی روسیا.
پێشتر کۆریای باکوور نزیکەی 11 هەزار سەربازی ناردبوو بۆ شەڕ لە دژی ئۆکراین، کە گەورەترین بەشدارییەتی لە جەنگ لە ماوەی 70 ساڵی رابردوودا، کە بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، چوار هەزاریان کوژراون یان برینداربوون.
هەفتەی رابردووش کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە پیۆنگیانگ، لە میانی دیداری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی روسیا، پشتیوانیی بۆ شەڕی روسیا لە ئۆکراین دەربڕی و هەردوولا پابەندبوونیان دووپاتکردووەتەوە بە رێککەوتنی بەرگریی هاوبەش، کە ساڵی رابردوو واژۆیانکردووە.