21
زووم..
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی واژۆکردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پیترۆڵیۆم کردووە بۆ پەرەپێدان و بەرهەمێهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ئاڤانا، بای حەسەن، جەمبور و خەباز لە کەرکوک.
دەشڵێت، گرێبەستەکە نوێکردنەوە و گەشەپێدانی هەر چوار کێڵگەکە لەخۆدەگرێت بۆ زیادکردنی رێژەی بەرهەمێهانی نەوت بۆ ئەوەی بگەیەنرێتە 420 هەزار بەرمیلی رۆژانە و وەبەرهێنان لە غازدا و فراوانکردنی دامەزراوە غازییەکانی کۆمپانیای غازی باکوور بەشێوەیەک بەرهەمی بگەیەنرێتە 400 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە و دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتوانانی 400 مێگاوات کارەبا.
ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە بەشداردەبێت لە راگرتنی بەردەوامی سوتانی غاز و بەرکاهێنانەوەی بۆ وێستگەکانی کارەبا.