لە ماوەی هەفتەیەکدا لە قودسی رۆژئاوا، پێنج گەنجی فەڵەستینی کوژراون، فەلەستینییەکان هێزە ئەمنیەکانى ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن زیادکردنى توندوتیژییەکان و کوشتنى فەلەستیینییەکان.
چالاکانان و بەرپرسانی فەڵەستینی دەڵێن، فراوانبوونی ئەم سیاسەتە دوای سەرکەوتنە بەرچاوەکەی حزبی راسترەوە توندرەوەکانە، لە هەڵبژاردنی مانگی رابردووی ئیسرائیل، کە بەشێکە لە هاوپەیمانێتییەکەى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل.
بەگوێرەى ئامارێک، فرانس 24 بڵاویکردووەتەوە، لەمساڵدا 153 گەنجی فەڵەستینی لە قودسی رۆژئاوا کوژراون، ئامارەکە دوو هێندەى ساڵى رابردووە، کە 77 کەس کوژرا بوون.
زافر و جەواد ریماوی دوو برای فەڵەستینین تەمەنیان 21 ساڵ و 22 ساڵ بوو، بەرەبەیانی سێشەممەی رابردوو 29ی تشرینی دووەم، لە گوندی (کفر عەین) رووبەڕووی هێزە ئیسرائیلیەکان بوونەوە، دوای برینداربوونیان بە فیشەکی هێزە ئیسرائیلیەکان زافر گیانى لەدەستدەدا، جەوادی براشى لە رێگەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستدەدا.
رائید نەعسان، گەنجێکی دیکەی فەڵەستینیە لە گوندی مغێر، فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل بەر سنگی کەوت، لەنێو دەستی هاوڕێکانی گیانى لەدەستدەدا. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، گەنجە فەڵەستینیەکە ویستویەتی بە مۆلۆتۆڤ هێرش بکاتە سەر سەربازانی ئیسرائیل.
#شاهد | لحظة ارتقاء الشاب #رائد_نعسان بعد إصابته برصاصة في صدره أطلقها عليه جنود الاحتلال في قرية المغير شمال شرق #رام_الله
خلال ٢٤ ساعة الماضية ارتقى ٥ شهداء في #الضفة_الغربية، نسأل الله أن يصبر أهلهم#فلسطين pic.twitter.com/MrvMW7GudU— م. سعيد محمد مقداد (@sydmhmd95323984) November 29, 2022
یەکێکی دیکە لە گەنجەکان بەهۆی بریندارکردنی کچە سەربازێکی ئیسرائیلی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی کۆخاف هاشاهار کوژرا.
گرژییەکان لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەری هەڵداوەتەوە، ئیبراهیم ملحەم، گوتەبێژی دەسەڵاتی فەڵەستینی رایگەیاند، کوژرانی گەنجە فەڵەستینیەکان بە رێنوێنی و فەرمانی بەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی ئیسرائیلە، کە گڵۆپی سەوزیان بۆ تەقەکردن هەڵکردووە.
گرژییەکانی گوندی عەین کفر
مەحمود رەفاعی، سەرۆکی ئەنجومەنی گوندی عەین کفر گوتى، گوندەکەمان دەکەوێتە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی ئەیلی زوهاف، کە بەشێکی ناوچەکە کراوە بە سەربازگە “راهاتووین لەگەڵ هەڵکوتانەسەرمان لەلایەن سەربازەکان و زرێپۆشەکانیان”.
ئەو دەڵێت، سێشەممەی رابردوو سەربازەکان بە زرێپۆشەکانیانەوە هەڵیانکوتایەسەر گوندەکەمان، کاتی رۆیشتنیان زافر و جەواد بە بەرد و تۆپ رێگەکەیان گرت، دوای بەردبارانکردنیان سەربازەکان بە فیشەک وەڵامیان دانەوە.
مەحمود رەفاعی گوتیشی، سەربازەکان بەمەبەستی کوشتن تەقەیان دەکرد بەو پێیەی فیشەکیان دەنا بە سەر و سک و سنگی گەنجەکان.
جاد بەرغوسی، چالاکى فەڵەستینى دەڵێت، شەقامی فەڵەستینی، هەرگیز کوژرانی گەنجانی بەمشێوەیەى بەخۆوە نەدیوە، وەک ئەم چەند مانگەی رابردوو، ئەمیش بەهۆی دەسەڵاتداربوونی حزبی راسترەوە توندڕەوەکان، کە پەیامێکی نیشتیمانی دژ بە “عەرەبیان” هەڵگرتووە.
شهداء #فلسطين الخمسة الذين قضوا بنيران الهمجية الاسرائيلية pic.twitter.com/p12OK7I3g6
— م. سعيد محمد مقداد (@sydmhmd95323984) November 29, 2022
دوای کوژرانی رۆژنامەنووس شیرین ئەبو عەقلە، لە ئایاری ئەمساڵدا، داوا لە سوپای ئیسرائیل کرا بە یاساکانی روبەڕوبوونەوەدا بچێتەوە و توندوتیژی کەم بکاتەوە، بەڵام ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیلی “یاساکان ئاسان دەکات تاوەکو رێگە بە سوپا بدرێت فیشەک بەرامبەر بەرد و مۆڵۆتۆڤ بەکاربهێنن”.
قودسى چەقی ململانێ شارێکی گرنگە لە رووی ئایینی و ئابوریەوە
لە لایەن شوێنکەوتووانی ئاینەکانی ئیبراهیمی (یەهودی و مەسیحی و موسڵمان) بە شوێنێکی پیرۆز دادەنرێت.
لەنێو عەرەب بە (بیت المقدس) ناودەبرێت. لە کتێبە پیرۆزەکانی یەهودیەکان و مەسیحیەکان بە ئۆرشەلیم ناوی هێنراوە.
ئیسڕائیلیش بە ناوی “ئۆرشەلیم قودس” ناوی دەهێنێت.
لە لایەن فەڵەستین و عەرەب و پشتگیرانی دۆسیەی فەڵەستینی، قودس بە پایتەختی فەڵەستین دادەەنڕێت ئەویش لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی سەربەخۆیی فەڵەستین، کە لە 15ى تشرینى دووەمى 1988 لە جەزائیر راگەیەندرا.
ئیسڕائیل بە پایتەختی یەکگرتوی خۆی دادەنێت، دوای ئەوەی بەشی رۆژهەڵاتی شارەکەی لە ساڵی 1967 خستە سەر ئیسڕائیل، یەهودیەکان قودس بە پایتەختی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان دەزانن بە درێژایی 3000 ساڵ.
بە درێژایی مێژوو قودس دوو جار بە تەواوی “وێرانکراوە” 23 جار گەمارۆ دراوە، 52 جار هێرشی کراوەتە سەر و 44 جار “داگیرکراوە” و “ئازادکراوە” شارەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشدا؛ باکور، باشور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا .
قەیرانێکی مێژوویی قوڵ لەسەر ئەو ناوچەیە لەنێوان فەڵەستینیەکان و ئیسرائیلیەکان بەردەوامە.