25
زووم..
شاندی ئەمریکا و ئۆکراین لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆبوونەوە، فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی کۆبوونەوە دوانزە کاتژمێرییەکەی شەوی رابردووی شاندی روسیا و ئەمریکا بوو، دەربارەی پێشنیازی ئاگربەست لە نێوان کیێڤ و مۆسکۆ.
کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا، کریملن، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ شاندی روسیا و ئەمریکا لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخەنەڕوو.
دیپلۆماتکارانی ئەمریکا تاوەکو ئێستا سێجار بە جیا لەگەڵ شاندی روسیا و شاندی ئۆکراین کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکاندا باس لەلایەنە هونەرییەکانی ئاگربەست، پاراستنی دامەزراوەکانی ژێرخانی وزەی ئۆکراین و چارەنووسی منداڵە بێسەروشوێنبووەکانی وڵاتەکە کراوە.