زووم..
ئەمساڵ رێژەى بارانبارین بە دڵى جووتیارانى هەرێمى کوردستان نەبوو، زووم ئامارێکى دەستکەوتووە کە لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمى کوردستانەوە بە تایبەت بۆى نێردراوە، دەردەکەوێت بارانبارینى ئەمساڵ بە رادەیەک کەمى کردووە تەنانەت ناگاتە ئاستى نیوەى بارانبارینى پارساڵ تا ئەم کاتە.
بەگوێرەی ئامارەکە، رێژەی بارانبارینى ئەمساڵ تائێستا بەم شێوەیە بووە:
لە هەولێر 96 پۆینت 3 ملم باران باریوە، سلێمانی 307 پۆینت 6 ملم، کەرکوک 137 پۆینت 1 ملم، دهۆک 103 پۆینت 5 ملم، هەڵەبجە 353 پۆینت 3 میلیمەتر باران باریوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی کەشناسیی هەرێمى کوردستان، ساڵی پار تا ئەم کاتە رێژەی بارانبارین بەم شێوەیە بووە:
لە هەولێر 465 پۆینت 7 ملم باران باران باریبوو، سلێمانى 545 پۆینت 9 ملم، کەرکوک 235 ملم، دهۆک 717 پۆینت 1 ملم و لە هەڵەبجەش 621 پۆینت 4 میلیمەتر باران باریبوو.
بەم شێوەیە جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ و پارساڵ بەمشێوەیەیە:
لە هەولێر ئەمساڵ 369 پۆینت 4 ملم کەمتر باران باریوە، سلێمانی 237 پۆینت 3 ملم کەمتر، کەرکوک 97 پۆینت 9 ملم کەمتر، دهۆک 613 پۆینت 6 ملم کەمتر و لە هەڵەبجەش 268 پۆینت 1 میلیمەتر باران کەمتر باریوە بەراورد بە پارساڵ تا ئەم کاتە.