26
زووم…
لەگەڵ ناڕەزایی و بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ئیستەنبوڵ و شارەکانی دیکەى تورکیا تا ئێستا 206 خۆپیشاندەر بە فەرمانی دادگا رەوانەى زیندان کراون.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 34 ، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بەردەوامە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و بەشێک لە شارەکانی دیکەى تورکیا دەستگیرکراون.
پێشتر عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، هەزار و 100 کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و زیانگەیاندن بە شوێنە گشتییەکان.
لە رۆژی 19ـی ئەم مانگە ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و لەو رۆژەوە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە دژى دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بەردەوامە.