28
پلاتەر و پلاتینى سەرۆکەکانى پێشووى فیفا و یوفا بێتاوان دەرچوون، کە بە گەندەڵى تاوانبارکرابوون.
دادگاى سویسرا بۆ دووەم جار بێتاوانى سێپ پلاتەرى سویسرى سەرۆکى پێشووى فیفا و میشێل پلاتینى فەڕەنسى سەرۆکى پێشووى یوفاى بە تۆمەتى گەندەڵى راگەیاند، دواى دوو ساڵ و نیو لە راگەیاندنى بێتاوانییان لە یەکەم جاردا.
ئەم بڕیارەى دادگاى سویسرا دواى ئەوە هات، داواکارى فیدراڵى سویسرا پەڵپى لە بڕیارى یەکەمى بێتاوانى هەردوو ناوبراو گرتبوو لە 2022دا.
پلاتەر و پلاتینى پێشتریش رەتیانکردبووەوە گەندەڵى و ساختەکارییان کردبێت، کە گوایە پلاتەر 2.26 ملیۆن دۆلارى بە پلاتینى داوە لە 2011دا، کە ئەوکات سەرۆکى فیفا و یوفا بوون.
ئەو کات پلاتەر و پلاتینى بەهۆى ئەو تۆمەتەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و بۆ چەندین ساڵ لە چالاکى وەرزشى پێبەش کران.