چەند یانەیەکى گەورەى ئەوروپا هەوڵى گواستنەوەى دین هۆیسین دەدەن، کە دیارترینیان ریاڵى مەدریدە.
رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى بڵاویکردەوە، پرۆسەى گواستنەوەى دین هۆیسینى یاریزانى یانەى بۆرنموسى ئینگلیزى لەلایەن یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە ئاسان نابێت، لەبەرئەوەى سێ یانەى زلهێزى ئینگلتەراش هەوڵى گواستنەوەى دەدەن، کە ئەوانیش لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتى و چێڵسین، ئەمەش کێبڕکێکەى بەهێزکردووە.
ئاس ئاماژەى بەوەکردووە، بۆرنموس ئامادەیە لە هاوینى داهاتوو دەستبەردارى هۆیسین بێت، بەڵام بە نرخێک، ک کەمتر نەبێت لە 50 ملیۆن یۆرۆ.
ریاڵ مەدرید درک بە قورسى مامەڵەکە لە رووى داراییەوە دەکات، بەڵام پشت بە یاریزانەکە دەبەستێت، کە ئارەزووى پۆسینى درێسى یانە مەدریدیەکەى هەیە و رۆڵى گرنگى دەبێت لە گرێبەستەکەدا.
سەرچاوەیەک لە یانەى شاهانە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانى یانەکە پێیانوایە هۆیسین لەگەڵ رەئول ئەسینسیۆ دووانەیەکى بەهێز لە هێڵى بەرگریدا درووستدەکەن لە پرۆژەى داهاتووى یانەکەدا.