زووم…
لە کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 72 دۆلار و 50 سەنت و خاوى تەکساسیش بۆ 68 دۆلار و 35 سەنت بەرزبوونەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریداوە، هەر وڵاتێک نەوت لە ڤەنزوێلا بکڕێت، باجى گومرگیى سەر هاوردەى کاڵاکانى لەسەر زیاد دەکات، ئەوەش دەبێتەهۆى کەمبوونەوەى ئاستى هەناردەى نەوتى ڤەنزوێلا و کەمبوونەوەى نەوت لە بازاڕدا، بەوهۆیەوە نرخەکەى بەرزبووەتەوە.
نەوت سەرچاوەى سەرەکیى داهاتى ڤەنزوێلایە، چینیش گەورەترین هاوردەکارى نەوتى ڤەنزوێلایە، ترەمپ دەڵێت، هەر وڵاتێک نەوت و غاز لە ڤەنزوێلا بکڕێت، راستەوخۆ باجى گومرگیى سەر هاوردەى هەموو کاڵایەک لەو وڵاتەوە بە رێژەى لەسەدا 25 بەرزدەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێنجشەممەى رابردوو وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى بەسەر پاڵاوگەیەکى چینى و 12 قەوارە و بازرگانێکدا سەپاند کە نەوتى ئێرانیان کڕیوە و گواستوویانەتەوە بۆ چین.