33
زووم…
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە تورکیا، باج لەسەر هەناردەکردنى بۆ سێ هێندە بەرزکرایەوە، پێشتر بۆهەر تەبەقێک 50 سەنت دانرابوو، ئێستا بۆ دۆلارێک و 50 سەنت وەردەگیرێت.
وەزارەتى بازرگانیى تورکیا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، بڕیارەکە بە فەرمانى سەرۆکایەتیى تورکیا دەرکراوە، لەمڕۆوە کارى پێدەکرێت، ئامانج لێى دابەزینى نرخى هێلکەیە لە ناوخۆ.
هەروەها دەڵێت، خواستى دەرەکى بۆ هێلکەى تورکیا زۆرە و رێژەیەکى زۆرى لێ هەناردە دەکرێت، بە زیادکردنى باجى سەر هەناردەى هێلکە، ئاستى هەناردەى کەمدەبێتەوە و لە ناوخۆى وڵات نرخەکەى دادەبەزێت، بەوەش کڕیار بە نرخێکى گونجاوتر هێلکەى دەستدەکەوێت.