زووم..
ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە تیایدا داواکراوە رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لە کوردستان لاببرێن.
سکاڵاکە لەلایەن کەسێک بەناوی ئیسماعیل حه‌مه‌عه‌لی عه‌بدولقادر تۆمارکراوە له دژی رێواز فایەق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە تیایدا داواکراوە دادگا بڕیاری نادەستوریبوونی بڕگەی (دووەم / أ) لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی ساڵی 2008ـی هەمواركراوى یاسای بارى کەسی بدات كه باس له ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دادگا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنى دووه‌م بهێنێت و له‌بری ئەوە، یاسای بارى كه‌سیی ساڵى 1959 جێبه‌جێبكرێت.
لەو هەموارەی كه پێشتر پەرلەمانی کوردستان کردوویەتی، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو هاوسەرەکەی ژنی دووەم بهێنێت، بەڵام سکاڵاکار دەیەوێت ئەم مەرجە لاببرێت.
بەگوێرەی ئاماری ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم، ساڵی رابردوو 98 حاڵەتی رێپێدان بە ژنی دووەم تۆمارکراون، کە لە هەولێر 45 حاڵەت، لە سلێمانی 19 حاڵەت و لە دهۆکیش 34 حاڵەت بوون.