32
زووم…
بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت حەوت پلەی رێختەر کەناراوەکانی دوورگەیەکی سەرەکی نیوزلەندای گرتەوە.
دەستەی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا دەڵێت، بومەلەرزەکە نیوەشەو بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە دوورگەیەکی باشووری نیوزلەندا روویداوە.
بنکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی تسۆنامی لە زەریای هێمن دەڵێت، بەپشتبەستن بەو داتایانەی لەبەردەستیانە، هیچ مەترسییەک لە روودانی تسۆنامی بەهۆی بومەلەرزەکەوە نییە.
بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە ساڵانە لە نیوزلەندا هەزاران بومەلەرزە روودەن، لە ساڵی 2011 بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت سێ پلەی رێختەر لە دوورگەیەکی باشووری وڵاتەکەی دا و 185 کەس گیانیان لەدەستدا.