زووم..
بە چاودێریی ئەمریکا و فەرەنسا، لایەنەکانى رۆژاڤای کوردستان گەیشتنە رێککەوتن لەسەر روانگەیەکى هاوبەش بۆ دیاریکردنى چارەنووس و تێڕوانینیان بەرامبەر شێوازی حوکمڕانی لە سوریا.
سەرچاوەیەک لەوبارەیەوە بە زوومی گوت، جگە لە نێوەنگیریی و چاودێریی ئەمریکا و فەرەنسا، هەریەک لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەى گشتیی هێزەکانى سوریای دیموکرات و مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیمەکراتى کوردستان لەو رێکەوتنەدان.
رێککەوتنەکە مافی کورد بۆ نوێنەرایەتیی سیاسی له سوریا و دانپێدانانی دەستوورییانە به مافەکانى گەلی کورد لە رۆژاڤا لەخۆدەگرێت، هەروەها لایەنەکان لە بارەی شێوازی حوکمڕانیی داهاتووی سوریا رێککەوتون، کە دەبێت دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی و لامەرکەزی بێت.
رێککەوتنەکەى نێوان دیمەشق و هەسەدە بووە بە بناغەى ئەو رێککەوتن و دیدگا هاوبەشەی پەیەدە و ئەنەکەسە لەسەری رێککەوتوون.
هەروەها ئەو رەشنووسەی رێککەوتنی لەسەرکراوە وردەکاریی ژمارەی ئەندامانی شاندی کوردی و داواکارییەکانی کوردی بۆ دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەخۆگرتووە و بەمنزیکانە رایدەگەیەنن.