29
زووم…
پۆلیسی بابل 111 پارچەی شوێنەواری دۆزیوەتەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕی ئەمدواییە دەرکەوتوون.
پۆلیسی بابل دەڵێت، پارچە شوێنەوارەکان لەکاتی هەڵمەتێکی بەشی پۆلیسی پاراستنی شوێنەوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پشکنینی شوێنەوار، لەنێو شاری مێژوویی “بۆرسیپا” دۆزراونەتەوە.
راشیگەیاندووە، 111 پارچە شوێنەوارەکە شێوە و قەبارەی جیاوازن و لێکۆڵینەوە لە پارچەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی ناسنامە و سەردەمەکەیان ئاشکرا بکرێت.
پۆلیس دەڵێت، ئەو پارچە شوێنەوارانە بەهۆی بارانی بەخوڕی ئەمدوواییە دەرکەوتنوون، کە ناوچەکەی گرتبووەوە.