30
زووم…
گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند، بە درۆن و مووشەک فڕۆکەهەڵگری یو ئێس هاری ترومانی ئەمریکایان لە دەریای سوری کردە ئامانج.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حوسییەکان دەڵێ، چەندین کاتژمێر لەگەڵ حوسییەکان لەشەڕدابوون تاوەکو تووانیان بیکەنە ئامانج. دەشڵێت، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرائیلیشیان بۆردومان کردووە.
لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی غەزەوە، حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سور کەشتیی بارهەڵگرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی و هێزە دەریاییەکانیان دەکاتە ئامانج، لە کۆتایی هەفتەی رابردووشەوە، ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانیان لە یەمەن دەستپێکردووە، ترەمپ بە حوسییەکان دەڵێت، بەتەواوی لەنێویان دەبەم.