28
زووم..
لە ئیستەنبوڵ ئاهەنگی جەژنى نەورۆز بەڕێوەچوو، تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتیش گوتى، ئۆجالان پیرۆزبایی نەورۆز لە ئیستەنبوڵ دەکات، دڵنیایشیدا تاوەکو سەرکەوتنی ئاشتی بەردەوام دەبن.
تونجەر بەکرهان گوتیشی، پەیامەکەی ئۆجالان بۆ دیموکراسی و یەکسانی، بۆ تەواوی گەلانی تورکیایە و سەرەتای رێگەی ئاشتییە، دەبێت تورکیا رزگاری بێت لە سیاسەتی ئۆپراسیۆن و دەستگیرکردن.
بەکرهان دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵوشی رەتکردەوە و گوتى، دژی کودەتای دادگاکانن، ئاک پارتی لەڕێی دادگاوە کودەتا بەسەر ئیرادەی خەڵکدا دەکات، ئیستەنبوڵ تورکیایە و ئەگەر رێز لە ئیستەنبوڵ نەگیرێت رێز لە تورکیا نەگیراوە.