زووم..
لە شاری ئیستەنبوڵ رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەڕێوەدەچێت، پۆلیسی تورکیاش پشکنینی بەرفراوان ئەنجام دەدات.
ئاهەنگی ئەمساڵی نەورۆز لە ئیستەنبوڵ لەژێر دروشمی “ئازادی بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک” بەڕێوەدەچێت و رێوڕەسمەکە بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشدارییان کردووە و گۆڕەپانی نەورۆز بە ئاڵای زەرد و سوور و سەوز رازاوەتەوە.
پۆلیس کۆنترۆڵی دەروازەکانی چوونەژوورەوەی گۆڕەپانەکە دەکات و بە لیستێکی قەدەغەکراو رێگری دەکات لە چوونەژوورەوەی کەلوپەلەکانی وەک ئاڵای کوردستان و وێنەکانی ئۆجالان و سەڵاحەدین دەمیرتاش.
لە چالاکییەکەدا گروپەکانی مۆسیقای کوردی نمایشدەکەن و سیاسەتمەدارانی کورد وەک گوڵتان کشاناک و نوێنەرانی دەم پارتی ئامادەن لە ئاهەنگەکە.
دیمەنی بەشێک لە ئاهەنگەکانی ئیستەنبوڵ لە زوومەوە ببینە.