زووم..
لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای 24 کاتژمێریی لە پارێزگای دهۆک بۆ ماوەی چوار رۆژ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی کارەبا لە سەنتەری پارێزگای دهۆک وەک کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی تاقیکردنەوەی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
کارەبای دهۆک دەشڵێت، کارەبا 24 کاتژمێرییەکە لە کاتژمێر یەکی ئەمڕۆ یەکشەممەوە تا رۆژی چوارشەممە 26ـی ئازار بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەردەوام دەبێت و سەرجەم گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای دهۆک دەگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پارێزگای دهۆک، ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە دیاریکردنی کێشە و لاوازییەکانی پرۆژەکەیە و لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە ئیدارەی زاخۆ و قەزاکانی دیکەی پارێزگای دهۆک دەبێت.
هاوکات، رۆژی 15 و 16 و 17ـی ئەم مانگە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی کارەبای 24 کاتژمێری لە پارێزگای سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستاش 21 گەڕەکی شاری هەولێریش کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێریی.