زووم..
وەزارەتى دارایی هەرێمى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی؛ ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.
وەزارەتى دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیەنراوەکەى بڵاویکردووەتەوە و دەشڵێت، ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدادن.
وەزارەتەکە ئەوەش دەڵێت، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.
ئەوەشى راگەیاندووە، سەرجەم رێکارەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.