زووم..
ئەندامێكی شاندی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە زوومی گوت، هەموو رێكارەكانی وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوبوون.
ئەو ئەندامەی شاندی تەكنیكی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ راپۆرتی كۆتایی تەواوبوونی وردبینیكردنی لیستەكە دراوەتە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ ئەوەی تەمویلی مووچەی مانگی سێ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات.
گوتیشی، لیستەكە هیچ گرفتێكی لەكاتی وردبینیكردن بۆ دروستنەبووە، لەو راپۆرتەی دراوەتە تەیف سامیش ئاماژە بە بوونی هیچ كێشەیەك لە لیستەكە نەكراوە.
هاوكات، سەرچاوەیەكی باڵاش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە زوومی گوت، بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ، هەموو رێككارەكان تەوابوون، تەنها بڕیاری تەیف سامی ماوە بۆ ناردنی و چاوەڕێین لە نزیكترین كاتدا بڕیاری خەرجكردنی مووچەی ئەم مانگە بدات.
زووم پێشتر لە زاری ئەندامێکی شاندەکەوە بڵاویکردەوە کە لیستی مووچە ئەمجارە کێشەی نییە.