زووم..
دەمەوبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئەمریکا بۆردومانی پارێزگای حەدادییەی کرد لە باشووری یەمەن، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی یەمەن و کۆگای چەک و پێگەی حوسییەکانی بۆردومان کرد و فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی حوسییەکانیش بریندار بوو.
ئەو هێرشەی حوسییەکان بە توندترینی چەند رۆژی رابردوو دادەنرێت، تیایدا، مەنسور سەعدی، فەرماندەی گشتی هێزی دەریایی حوسییەکان برینداربووە، چەندین پێگەی سەرەکیی حوسییەکانیش کراونەتە ئامانج.
لە کۆتایی هەفتەی رابردوووە، واشنتن ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیی و دەریایی بۆسەر پێگەی حوسییەکان دەستپێکردووە بەهۆیانەوە ٥٣ کەس کوژران و 98 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمریکا دەیەوێت بەو ئۆپراسیۆنە توانای حوسییەکان لاواز بکات و هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرێت، ترەمپیش چەندین جار هەڕەشەی لەنێوبردنی حوسییەکانی کردووە.
حوسییەکانی یەمەنیش داوا دەکەن هێرشی سەر کەرتی غەزە رابگیرێت ئەوکات، ئەوانیش هێرشەکانیان رادەگرن.