36
زووم..
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە رایگەیاند، پیلانگێڕییەک لە پشت دەستگیرکردنی سەرۆکشارەوانییەکان هەیە و پێشتر بەشێوەیەکی ورد ئامادەکاریی بۆ کراوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار، ئەحمەد داودئۆغڵو دەربارەى خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ پاڵپیشتی ئیمامئۆغڵو رایگەیاندووە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هەر کارێک، مافێکی یاسایی و دەستوورییە.
سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە وریاییەوە خۆپیشاندانەکان رێکبخرێن بۆ ئەوەى دەرفەت نەدرێت گێرەشێوێنی رووبدات و ئاڕاستەیەکی دیکە وەربگرن.