32
زووم..
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە پارێزگاری دێرەزۆر لە سوریا، عەمید عەبدولکەریم ئەحمەد، کەسى نزیکی ماهر ئەسەد برای بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریای دەستگیر کرد.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، عەمید عەبدولکەریم ئەحمەد جگە لەوەی راوێژکار و بەرپرسی هەماهەنگی نێوان ئەفسەرانی رژێمی پێشوو و سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە، وەک بەڕێوەبەری مەلەفی نیشتەجێبوون لەگەڵ رژێمی پێشوودا کاری کردووە.
لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەدەوە، ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوریا ناوەندەکانی نیشتەجێبوونیان بۆ دەستگیرکردنى ئەندامانی پێشووی رژێمی سوریا کردووەتەوە ئامانج، بۆ ئەوەی چەکەکانیان رادەست بکەن، بەڵام رەتکردنەوەی بەشێکیان بووە هۆی پێکدادان لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە.